کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕیادی ٢هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا "عەبدولحەمید دەرویش" لە سلێمانی بەڕێوە چوو

11:35 - 5 خەزەڵوەر 2721

شاندێکی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سلێمانی، بە سەرپەرەستیی " ئیسماعیل ڕەحمانی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب لەو شارە، لە کۆڕیادی ٢هەمین ساڵیادی مامۆستا "حەمید دەرویش" بەشداریی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی مەڕاسمی ٢هەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا " عەبدولحەمید دەرویش "کەسایەتیی سیاسیی ناسراو و خەباتکاری دێرینی کوردستانی ڕۆژاوا، دامەزرێنەر و سکرتێری پێشووی پارتی دێموکراتیکی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریە، لە شاری سلێمانی بە بەشداریی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوە چوو.

 شاندێکی پەیوەندییەکانی سلێمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی " ئیسماعیل ڕەحمانی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی سلێمانی بەشدارییان لەو کۆڕیادەدا کرد.

 وەفدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بەبۆنەی ٢هەمین ساڵی کۆچی ئەو تێکۆشەرە دێرینەوە، بروسکەیەکی سەرەخۆشی پێشکەش کرد.

مامۆستا "عەبدولحەمید دەرویش" دۆستی دێرینی ڕێبەری شەهید دوکتور "قاسملوو" و یەکێک لە سیاسییە ڕووناکبیرەکانی کوردستانی ڕۆژاوا بووه کە ساڵی ٢٠١٩ لە کوردستانی ڕۆژاوا (لە شاری قامیشلوو) کۆچی دوایی کرد.