
ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، کۆڕیادێک بۆ هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا "محەممەدی ماملێ" لە شاری شنۆ بەڕێوە چوو.
کۆڕەکە بە بەشداریی خەڵک و کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەڕێوە چوو.
ئەو کۆڕیادە یەکەمین کۆڕیادی ڕێزلێنان لە ئوستوورەی مۆسیقای کوردی مامۆستا "محەممەد ماملێ" لە شاری شنۆیە.
"محەممەد ماملێ" ھونەرمەند و مەقامبێژی کورد ساڵی ١٣٠٤ی ھەتاوی لە یەکێک لە مەهاباد لەدایک بووە و ھەر لە سەردەمی لاوییەوە وەک ھونەرمەندێکی ئازادیخواز و خەڵکخۆشەویست دەرکەوتووە و بەپێی ئەرکی کۆمەڵایەتی و کوردایەتی خۆی پێگەیاندووە. ناوبراو زستانی ١٣٧٧ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد.