بۆ پێشوازی لە ٢ی ڕەشەمە، ڕۆژی زمانی دایکی، ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەریی ئەدەبیی بۆکان کۆڕێکی لە ژێر ناوی "هێمن، زمان، کۆمەڵگا" بەڕێوە برد.
ئەو کۆڕە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۳۰ ڕێبەندان لە ساڵونی کتێبخانەی "مەستوورە کوردستانی"ـی شاری بوکان بە بەشداریی هۆگرانی ئەدەب و زمانی کوردی بەڕێوەچوو.
لەو کۆڕەدا "عەزیز مەحموودپوور" لە ژێر ناوی "هێمن و کاریگەرییەکانی لە سەر زمانی کوردی" چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
پاشان "سیاوەش کەریم زادە،" ئاخاوتنی خۆی لەژێر ناوی "ماڵێکی وێران و ئاسۆیەکی نادیار" پێشکەش به بەشداربووان کرد.