کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕێکی بڕوانامەپێدان لەلایەن ئەنجومەنی "بەیانـ"ـەوە بەڕێوە چوو

11:43 - 25 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: کۆڕی بڕوانامەپێدانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە بۆکان، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە مامۆستایان، شاعیران و ئەدیبانی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

ڕۆژی سێشەممە، ۲٤ی بەفرانباری ١٣٩٨ی ھەتاوی، له گوندی "ئاغجێوان" سەر بە بۆکان، کۆڕێک بۆ پێدانی بڕوانامەی کۆتاییهاتنی خوێندنی زمانی کوردی بە کۆمەڵێک لە قوتابییانی ئەنجومەنی فەرهەنگیی بەیان پێکهات.

"مامۆستا ئاسۆ"، "مستەفا ئیلخانیزادە"، "ئەمیر پیادە"، بەرپرسی ناوەندی بەیان، دوکتور "ئازاد محەممەدیانی"، مامۆستا "ناسر وەحیدی"، "ناسر ناسری" و کومەڵێک لە شاعیران و ئەدیبانی بۆکان بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە بوون و وتار و شێعریان پێشکەشی بەشداربووان کرد.