کوردستان میدیا: کۆڕیکی تایبەت بۆ مەسعوود تەک لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بەڕێوە چوو و لە سەر دۆخی ئێستای خەباتی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان قسەی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شاری کۆڵنی ئاڵمان کۆڕێک بۆ مەسعوود تەک سکرتێری گشتیی پارتی سوسیالیستی کوردستان بەڕێوە چوو.
مەسعوود تەک لە کۆڕەدا، بە درێژی باسی لە دۆخی ئێستای خەباتی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و بە تایبەتی کوردستانی باکوور کرد.
لەو کۆڕە تایبەتەدا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان و ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەشدار بوون.