کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕێکی رێزلێنان بۆ شەهید قادر کەریمی بەڕێوە دەچێت

18:00 - 8 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، کۆڕێکی رێزلێنان بۆ شەهید قادر کەریمی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکێک، کۆڕێکی رێزلێنان بۆ شەهید قادر کەریمی، لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە سوید بەڕێوە دەچێت.

لەو کۆرە ریزلێنانەدا جگە لە نوێنەرانی حیزبەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، شاندێکی رێبەرایەتیی حیزب لەو دەرەوەی وڵاتدا بەشداری ئەو کۆڕە دەکات و لەسەر بارودۆخەکە چەند وتەیەک پێشکەش دەکەن.

شەهید قادر کەریمی، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی لە ناوچەی سنووریی کێلەشین لە ئەنجامی هێرشی پ.ک.ک بۆسەر چەند پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات شەهید بوو.