کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ "بایز نیکبەخت" لە پیرانشار بەڕێوە چوو

12:05 - 15 خەرمانان 2721

بە بەشداریی ژمارەیەک لە کەسایەتیی ئەدەبی و ئایینی کۆڕێكی ڕێزگرتن بۆ "بایز نیکبەخت" وەرزشوانێکی نەتەوەیی کورد لە پیرانشار بەڕێوە چوو.

لەو کۆڕەدا باس لە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو وەرزشوانە کوردە کرا کە بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی ئەو شانازییەی بۆ نەتەوەکەی تۆمار کرد.

لەو کۆڕیادەدا مامۆستا "عومەر ئیمام، خدر محەممەدی" سەید "ئیسماعیل سید شوکری" و دوکتور "ڕەهبەر مەحموودزادە" قسەیان کرد.

"بایزید نیکبەخت" شاخەوانێکی خەڵکی "پیرانشار" سەر بە پارێزگای "ورمێ" توانیبووی بە سەر لووتکەی ٥ چیای بەرزی وڵاتی "ڕووسیە"دا سەر کەوێت و خەڵاتی "پڵینگی بەفری" بەدەست بهێنیت.

خەڵاتی "پڵینگی بەفری" لە ساڵی ١٩٥٦ـەوە دەدرێت بەو کەسانەی کە بتوانن بە سەر ٥ کێوی سەرووی ٧ هەزار میتریی وڵاتی "ڕووسیە"دا سەر کەون.

ئەو ٥ کێوە لە نێوان دوو ناوچەی "پامیر و تیانشان" هەڵکەوتوونە.

کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بواری وەرزشی شاخەوانی شاخەوانی بەتوانای هەیە و گرینگترین شاخەوانەکان بریتین لە کۆچکردوو "محەممەد هەوراز و موقبیل هونەرپەژوو".