کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه‌ له‌ پیرانشار

17:14 - 29 پووشپەڕ 2712

کوردستان میدیا: له‌ ژماره‌یه‌ک گه‌ڕه‌کی شاری پیرانشار، هێزه‌کانی رێژیم رژاونه‌ته‌ نێو ماڵی خه‌ڵک و وێڕای بێ‌حورمه‌تی کردن، دستیان به‌سه‌ر ماهواره‌ی هاووڵاتییاندا گــــــرتووه.


به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌کی شاری پیرانشار به‌ناوه‌کانی بازاری سیگاران، مزگه‌وتی حه‌زره‌تی ئیبراهیم، کووی خه‌یام و کۆڵانی ئیداره‌ی به‌رق له‌لایه‌ن هێزه‌ نیزامییه‌کانی رێژیمه‌وه‌ هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان و وێڕای بێ‌حورمه‌تی، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌زگا ماهواره‌دا گـــــــرتووه.
هه‌روه‌ها له‌ رێکه‌وتی ٢٨ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌کانی رێژیم له‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌کی شاری بۆکان رژاونه‌ته‌ نێو ماڵی خه‌ڵک و زیاتر له‌ ٥ ماشینی بارهه‌ڵگری، سێڵی ماهواره‌یان کۆ کردۆته‌وه‌. ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی رێژیم ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی لێ کـــــه‌وتۆته‌وه.