کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆکردنەوەی ماهوارە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمەوە لە شاری سەقز

18:38 - 4 جۆزەردان 2712

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئیران، لە چەندین گەڕەکی شاری سەقز دەزگای ماهوارەیی هاووڵاتییانیان کۆکردۆتەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە، رێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ١٣٩١ی هەتاوی، لە کاتژمێر ٨ى سەرلە بەیانییەوە، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گەڕەکەکانی شاری سەقز دەستیان داوەتە کۆکردنەوەی دەزگای ماهوارەيی هاووڵاتییان.
ئەو گەڕەکانەی شاری سەقز کە دەزگای ماهوارەيى لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە کۆکراوەتەوە بریتین لە: ساڵح ئاوا، سیلۆ، شاناز، سەرقەبران و تەپی مالان.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران، هەبوونی دەزگای وەرگری شەپۆلی ماهوارە لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان بە دژی تەناهیی خۆی دەزانێت و دەیهەوێ بە کۆکردنەوەیان پێش بە گەیشتنی زانیاریی ورد و دروست بە هاووڵاتییان بگرێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران