کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵانەکانی بیجاڕ خزمەتگوزارییان نییە

12:06 - 2 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: زۆربەی کۆڵانە کۆنەکانی شاری بیجاڕ لە جۆرەکانی خزمەتگوزاری بێبەشن، کە ئەمەش ژیانی خەڵکی ئەو شوێنانەی لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەوڕوو کردووەتەوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا سەبارەت بە دۆخی کۆڵانەکانی شاری بیجاڕ باسی لەوە کردووە کە زۆربەی کۆڵانەکانی شارەکەکانی شاری بیجاڕ لە خزمەتگوزارییە شارەوانییەکان بێبەرین و سەرەڕای داواکاریی خەڵکی ئەو شارەکانە لەمەڕ قیرتاوکردنی کۆڵانەکان، بەتایبەت ئەو کۆڵانانەی کە لە ساڵی ٦٥ی هەتاوییەوە دروست کراون، تاکوو ئێستا شارەداریی بیجاڕ هیچ وڵامێکی پێ نەداونەتەوە.

بە وتەی یەکێک لە هاووڵاتییانی دانیشتووی "شارەکی مەهدییە"، لە زستاندا قوڕ و لە هاوینانیشدا تۆز، هەموو کۆڵانەکە دەگرێتەوە. ئەم هاووڵاتییە هەروەها باسی لەوەش کردووە کە گەڕاندنەوەی ڕێڕەوی ئاوی کانی بۆ ئەم کۆڵانەش بووەتە هۆی زۆربوونەوەی بۆق لەو شوێنەدا کە ژیانی دانیشتووانی شارەکەکەی لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووەتەوە.

تاکوو ئێستا داواکارییەکانی خەڵک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە لایەن ناوەندەکانی ڕێژیمەوە بێ وڵام ماوەتەوە و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ڕێژیم و نەبوونی جۆرەکانی خزمەتگوازریش لەم شوێنە بەردەوامە.