کوردستان میدیا: له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی هێزه‌کانی سپای پاسدارانی رێژیم بۆ سه‌ر کاروانێکی کۆڵبه‌رانی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕ، لاوێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵ گیانی له ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشه‌ممه 17ی گه‌لاوێژی 1391ی هه‌تاوی، هێزه‌کانی سپای پاسدارانی رێژیم هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر کاروانێکی کۆڵبه‌ر و کاسبکارانی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ و له ئه‌نجامی ده‌سرێژی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیم‌دا لاوێک به ناوی ساڵح کوڕی جبره‌ئیلته‌مه‌ن 22 ساڵ خه‌ڵکی گوندی سۆلینی ناوچه‌ی شپیران گیانی له‌ده‌ستدا.
ساڵح که لاوێکی 22 ساڵه‌ی خه‌ڵکی گوندی سۆلینی ناوچه‌ی شپیران بوو، به مه‌به‌ستی کاسبيى سه‌ر سنوور له ناوچانه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕ جێگیر ببوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، هێزه‌کانی رێژیم ده‌ستایان به‌سه‌ر زۆربه‌ری که‌لوپه‌لی ئه‌و کاسبکارانه‌دا گرتووه و به‌شێک له کاسبکارانیش خۆیان له‌ده‌ستی چه‌کدارانی رێژیم ده‌رباز کردووه.
تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه، ته‌رمی ساڵح له ده‌ستی هێزه‌کانی رێژیم داتووه و راده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌کراوه‌ته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه خه‌ڵکی که‌م داهاتی ناوچه‌ی شپیرانی سه‌ڵماس به مه‌به‌ستی کاسبکاری هاتونه‌ته ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕ، رێژیمی ئێرانیش بۆ ناکۆکی خستنه ناو دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه پێی راگه‌یانبوون که خه‌ڵکی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕ له کاتێکدا ئیزنی کاسبیی سه‌ر سنووریان ده‌بێت که ئیزن به خه‌ڵکی ناوچه‌کانی دیکه نه‌ده‌ن که‌ڵک له سنووره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه وه‌رگرن.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران