کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرانی کورد لە خەمی ناندا

17:22 - 28 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: سێ کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی کانی خودا لە شاری پیرانشار کە بۆ بژیوی ژیان ڕوویان لەو کارە کردبوو بە هۆی سەرما گیانیان لە دەست دا.

ڕۆژی سێشەممە  ٢٧ی خاکەلێوە، سێ کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی کانی خودا لە شاری پیرانشار بە هۆی سەرمابردوویی گیانیان لە دەست دا و دوو کۆڵبەری دیکەیش ڕزگاریان بوو.

شوناسی ئەو سێ کۆڵبەرە "بەهمەن (یووسف) جەسووری تەمەن ٢٢ ساڵە کوڕی عەبدولباقی خەڵکی شیناوێ، حوسێن شەمع زادە کوڕی موراد خەڵکی گوندی کانی ئەشکەوت و سیروان پەشەنگ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی موساڵانی سەردەشت ڕاگەیەندراوە.

تەرمی ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی شاری پیرانشار ڕاگوێزراون.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە ماوەی ساڵی ٩٧دا ١٤ کۆڵبەری کورد بە هۆی ڕنو، سەرما و سۆڵە گیانیان لە دەست داوە.