کوردستان میدیا: ٣ کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی شاری بانەوە فڕی دراونەتە خوارێو لە ئەنجامدا گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چوار کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی عەلی کوڕی مام نادر، حوسێن رۆستەمنژاد کوڕی محەممەد، هوشیار رۆستەمنژاد کوڕی محەممەد و رزگار کوڕی کەماڵ کەتانی لە ناوچەی شەهابەدینی بانە کەوتوونەتە بۆسەی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی عەلی لەدەستی ئەو هێزانە رزگاری دەبێو لەکاتی هەڵاتنیدا کەوتۆتە سەر مینە چێنراوەکان و بەو هۆیەوە لاقێکی لەدەست داوە.
هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران ئەو سێکۆڵبەرەی دیکە دەسبەسەر و دوای بەستنی دەست و لاقیان لە چیای سوورکێو فڕیان داونەتە خوارێ.
تەرمی ئەو سێلاوە کوردە رێکەوتی ٢١ی رێبەندان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دەرهێنراونەتەوە.
هێزە نیزامییەکانی سەربە رێژیمی کۆماری ئیسلامیی سەرەڕای ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستیشیان بەسەر کەلوپەلی کاسبکاران و کۆڵبەراندا گرتووە.
بەوتەی هاووڵاتییانی ناوچەی شەهابدین زیاتر لە ٧٠ سەر ئەسبی بارهەڵگریش لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە بەکوشت چوون.
کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد بە هۆی نەبوونی پیشەیەکی شیاو و دەستکورتی، روویان لە کاری پڕمەترسیی سەر سنوور کردووە و ئەو کارە مەترسیدارە زۆر جار بە نرخی گیان لەدەست دانیان تەواو دەبێت.