کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی دەستکورتییەوە لە نەخۆشخانە دەرکرا

12:11 - 10 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: کۆڵبەرێکی کورد کە  لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی تەقینەوەی مین چاوێک و لاقێکی لەدەست دابوو، بەهۆی نەبوونی پارەی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە دەرکراوە.

''لوقمان وەحید''، خەڵکی شیناوێی پیرانشار کە لە کاتی کۆڵبەریدا چاو و لاقێکی له‌ده‌ست داوە، لە نەخۆشخانەی پیرانشار بۆ نەشتەرگەریی سەر و چاوی داواى ١٢مليون تمەنى لێ دەكەن، بەڵام ناوبراو بەهۆی ئەوەی کە نەیتوانیوە پارەی نەشتەرگەرییەکەی دابین بکات لە نەخۆشخانە دەرکراوە.

"لوقمان وەحید"، لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لە کاتی کۆڵبەریدا و بەهۆی تەقینەوەی مین، چاوێک و لاقێکی لەدەست دا.

ناوبراو لەلایەن دادگای پیرانشارەوە بەهۆی ئەوەی کە بە شێوەی نایاسایی سنووری بەزاندووە، ١١ ملیۆن تمەن جەریمە کرابوو.

یەکێک لە نزیکانی "لوقمان" لە مانگی جۆزەرداندا باسی لەوە کردبوو کە لەو کاتەوە تا ئێستا لوقمان ١٠٠ ملیون تمەنی خەرجی نەخوشخانە کردووە.