![](/content/upload/1/news/48769_w920.jpg)
بەرپرسانی دەوڵەتی "بولغارستان" بارێکی ٤٠٠ کیلۆیی "هێرۆئین" سەر بە ڕێژیمی ئێرانیان گرت.
ئەو بارە لەنێو بەردی "مەڕمەڕ"دا شاردرابووە و لە "بولغارستان" دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەو بارە لە کەنارئاوی "وارنا" لە دەریای "ڕەش" لە چوار کانتینێردا دەستی بەسەردا گیراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو بووەتەوە ئەو بارە لە ئێرانەوە نێردراوە و بڕیار بووە لە ئورووپادا بڵاو بکرێتەوە.
وڵاتی ئێران گەورەترین شوێنی ترانزیتی مادە سڕکەرەکان لە جیهاندایە و یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زیاترین بەکارهێنەری هەیە.
هەروەها، عومەر ئەلحەمیری فەرمانداری پێشووی پارێزگای دیالەی عێراق، لە وتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەتـ"ـدا ڕایگەیاندبوو زیاتر لە سەدا ٩٠ی مادە سڕکەرەکان و حەشیش لە ئێرانەوە بۆ عێراق دێت.