کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێبڕکێی نێودەوڵەتیی "کیک بۆکسینگ" لە هەولێر بەڕێوە چوو

10:48 - 9 رەشەمه 2720

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی کیک بۆکسینگ لە شاری هەولێر بە بەشداریی چەندین وەرزشوان لە وڵاتانی ناوچەکە بەڕێوە چوو.

لەو کێبڕکێیەدا وەرزشوانانی وڵاتانی "عێراق، تورکیه و ئێران" بەشدار بوون. ڕێکخراوی "کووبۆ"(KUBO)  بەڕێوەبەری ئەو کێبڕکێیە بوو.

لەو کێبڕکییەدا ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بەشداریی کردبوو.

"ئەمیر پوویا" ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی شاری ورمێ لەو کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەدا بەشداریی کرد و سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ناوبراو لە کێشی ٨۰ کیلۆدا بەشداریی لەو کێبڕکێیەدا کردبوو.

ناوبراو هەتا ئێستا سەرجەم لە ۱٨ کێبڕکێ لە ئاستی کوردستان، ئێران و جیهاندا بەشداریی کردووه کە براوەی سەرجەم کێبڕکێیەکان بووه.

"ئەمیر" ساڵی ۱۳٦۷ لە گوندی "موانا"ی ورمێ لەدایک بووه.

لەو کێبڕکێیەدا چەندین یاریزان لە ئێران و عێراق لەگەڵ ڕکەبەرەکانیان کێبڕکێیان ئەنجام نەدا.

هەر لەو کێبڕکێیەدا یاریزانێکی عەرەب بەهۆی سیاسەتی فاشیستیی خۆی لەگەڵ بەرانبەرەکەی خۆیدا کە یاریزانێکی کورد بوو کێبڕکێی نەکرد.