کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشە ئابوورییەکانی ئێران، کوشتنی دڕندانەی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە

12:20 - 26 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: بەهۆی کێشە ئابوورییەکان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بە شێوەیەکی دڕندانە و گوماناوی کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، تەرمی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەریوان بە ناوی "سەلاح حاجی‌عەلی"، کە بە شێوەیەکی گوماناوی کوژابوو، لە جادەی گوندی "ڕەشە دێـ"ـی ئەو شارەدا دۆزرایەوە.

پیشەی "سەلاح حاجی‌عەلی"، دۆلارفرۆشی بووە و هۆکاری کوشتنەکەی هێشتا ناڕوونە.

لەم ڕووداوەدا، هێرشبەران ناوبراویان کوشتووە و بە مەبەستی نەهێشتنی هیچ ئاسەوارێک، تەرمەکەیان سووتاندووە.

هەرلەم پەیوەندییەدا و لە شاری مەریوان، پێشتریش بۆ دزیکردن و ستاندنی پارە، هێرش کراوەتە سەر دۆلارفرۆشەکان.

کێشە ئابوورییەکان و دەیان قەیرانی دیکە کە لە ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستادان بەتایبەتی سەریان هەڵداوە، بووەتە هۆی ئەوەی کە هاووڵاتیان بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان پەنا بۆ هەموو کارێکی نەشیاو ببەن.