کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی بێ ئاویی خەڵکی شاری "سنە" بە چارەسەر نەکراوی ماوەتەوە

12:53 - 26 گەلاوێژ 2721

خەڵکی شاری "سنە" بەنیسبەت بێ ئاوی و ئاوی پیس ڕەخنەیان لە بەرپرسانی پێوەندیداری ئەو شارە گرتووە.

خەڵک باس لەوە دەکەن کە ماوەی چەند ساڵە، تەنانەت توانایی ئەوەیان نەبووە بە درێژایی چەند کیلومیتر لوولەی ئاو لە نزیک "سنە"وە بێنن بۆ نێو شار.

خەڵکی ئەو شارە دەڵێن: "هەتا کەی خەڵک لە کانیاو و سەرچاوەکانی دەرەوەی شار، بە تونگە  و ماشین ئاو ڕاگوێزن بۆ خواردنەوە و شت و شۆر".

هەروەها خەڵک لەو پێوەندییەدا پێشنیاریان کردووە کە کۆمەڵێک لە پارێزەرانی شاری "سنە"، لە دژی بەرپرسانی پێوەندیدار، بە هۆکارەکانی لەنیوبردنی بەنداوی "قشڵاق"، سەرمایەی خەڵک و کارشکێنی سەبارەت بە ڕاکێشانی ڕاگواستنی ئاوی خواردنەوەی بەنداوی ئازاد، سکاڵا تۆمار بکەن.

بە وتەی خەڵک بە میلیارد پارە ناردراوە هەتا کێشەی ئاوی ئەو شارەی پێ چارەسەر بکەن، بەڵام هەتا ئێستا ئەو دۆخە بێ ئاکام ماوەتەوە.