کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی بێ کارەبایی گوشاری بۆ خەڵکی بۆکان هێناوە

12:44 - 15 سەرماوەز 2720

ماوەی زیاتر لە یەک حەوتوویە کە ئیدارەی کارەبای بۆکان بە پچڕاندنی کارەبا لە گەڕەک و ناوچە جیاوازەکانی ئەو شارە کێشەی بۆ هاووڵاتییان ساز کردووە.

ئیدارەی کارەبای ڕێژیم ماوەی یەک حەوتوویە کە کارەبا لەسەر خەڵکی بۆکان دەپچڕێنێت، بە شێوازێک کە لە ٢٤ کاتژمێردا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک هەر گەڕەکە و بە نۆرە کارەبای لێ دەپچڕێنن.

بۆ نموونە کارەبای مەودای نێوان "فەلەکەی ئەسکەندەری" تا "کارخانەی ئاشی سالمی" لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ، بۆ جاری دووەم لە حەوتوویەکدا پچڕێندراوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئیدارەی کارەبای ئەو شارە ڕایگەیاندووە کە هەتا ماوەیەکی ناڕوون بەو شێوەیە درێژەی دەبێت.

خەڵک بەرانبەر بەو کردارەی ئیدارەی کارەبای ڕێژیم گلەییان کردووە و وتوویانە، هاووڵاتییان لە نێوخۆی وڵات کارەبایان نییە و لەولاوە ڕێژیم کارەبا بۆ دەرەوەی وڵات دەنێرێت.