کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی پیسی و کەمیی ‌ئاوی‌ خواردنەوە لە کوردستان بەردەوامە

16:57 - 23 پووشپەڕ 2721

پیسی و کەمئاوی لە شار و گوندەکانی کوردستان پەرەی ئەستاندووە و ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا ماوەیەکی زۆرە سەرەڕای کەمیی ئاوی خواردنەوە لە زۆربەی گەڕەکەکانی "پیرانشار"، ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە پیسە و کێشەی بۆ خەڵک دروست کردووە و هاووڵاتییان دەڵێن: "بەنداو لێ درا و ئاوی خواردنەوەمان تەواو بوو".

هەر لەو پێوەندییەدا لە "بانە" بەهۆی وشکەساڵی ئاوی بەنداوی ئەو شارە کەمی کردووە و خەڵک لەگەڵ کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوو بوونەتەوە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن: "ئاوی خواردنەوەمان هەم کەمی کردووە و هەم پیسە و ناچارین بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەمان لە سەرچاوە سروشتییەکان کەڵک وەربگرین".

کێشەی کەمئاوی و نەبوونی ئاوی پێویست لە کوردستان و ئێران، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان و ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژەی کەڵکوەرگرتن لە ئاو لەو وڵاتەدا زۆر زیاتر لە ستانداردی جیهانییە.