کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی پیسیی ئاوی شاری سنە نەخۆشیشی لێ دەکەوێتەوە

12:45 - 9 بەفرانبار 2720

سەرلەبەری پیسیی ئاوی شاری سنە، هەبوونی کۆلۆری زیاد لە ئاستی پێویست لە ئەنبارئاوەکانی ئەو شارەدا بووەتە هۆی هەڕەشەیەکی جیددی لەسەر تەندروستیی خەڵکی ئەو شارە.

ماوەیەکی دوورودرێژە کە پیسیی ئاوی خواردنەوەی سنە بووەتە هۆی نیگەرانی و بێزاریی خەڵکی ئەو شارە و سەرەڕای داواکاریی زۆری خەڵک لە ئۆرگانەکان کێشەکان گەورەتر و قووڵتر دەبنەوە و چارەسەریش ناکرێت.

جگە لە کێشەی پیسیی ئاو، بنگرتنی خڵتی کۆلۆر لە بن ئەنبارئاوەکان و بوونی زیاد لە ئاستی ئەو مادەیە لە ئاوی خواردنەوەی ئەو شارەدا کۆمەڵێک کێشەی تەندروستیی دروست کردووە.

لە نموونەی ئەو کێشانە دروستبوونی هالۆمێنتالگەلی شێرپەنجە، وەرینی قژ، نەخۆشیی پێستی و نەخۆشیگەلێکی دیکەیە.

لەو پەیوەندییەدا دوکتور "جەهانبەخش یووسفی" سەرۆکی ناوەندی تەندروستیی پارێزگای سنە، لە نامەیەکدا داوای لە سەرۆکی ئاو و ئاوەڕۆی شاری سنە کردووە کە بەدەم چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەوە بێت و کۆلۆری زیادی لە ئەنبارئاوەکانی ئەو شارە بسڕێتەوە.

کێشەی پیسی، کەمبوون و نەبوونی ئاوی خواردنەوەی پاقژ لە سنە ماوەیەکی زۆرە کە ئازاری خەڵک دەدات.