کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی گەڕەکی "ئەندێشە" لە پیرانشار ناڕەزایەتیی خەڵكی لێکەوتووەتەوە

11:46 - 10 سەرماوەز 2720

دانیشتوانی گەڕەکی "ئەندێشە"، یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری پیرانشار بەهۆی ئەوەیکە لەو دۆخەی ئێستادا کە وەرزی سەرما و سۆڵەیە ناڕزایەتیی دانیشتوانی ئەو گەڕەکەی لێکەتووەتەوە.

دانیشتوانی ئەو گەڕەکه بەنیسبەت بێ‌سەرەوبەرەیی و دۆخی کۆڵانەکانی ئەو گەڕەکە وەزاڵە هاتوون و داوایان لە بەرپرسانی ڕێژیم کردووە هەوڵێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیه بگرنە بەر.

لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دوای ئەوەیکە شارەداری کارێک دەکات، کوچە و کۆڵانەکان بێ ئەوەیکە سەروبەر بکات بەجێی دێڵێت و لە وەرزی سەرما و سۆڵەدا کێشە بۆ خەڵک دروست دەبێت.