کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێڵگەی پەلەوەرەکانی سەقز ئەگەری فرۆشتنی بەرهەمەکانیان نییە

11:18 - 16 رێبەندان 2720

خاوەن کێڵگەی پەلەوەرەکانی سەقز لە بەردەم فەرمانداریی شاری سەقز کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان دەربڕی.

خاوەن کێلگەی پەلەوەرکان وتوویانە، دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ڕێگامان پێ نادەن بەرهەمەکانمان بۆ پارێزگاکانی دیکە بنێرین و هەروەها ناتوانین مریشکی زیندوو بفرۆشین.

هەروەها کوشتارگاکانی "بانە و سنە"ش دەفرایەتی وەرگرتنی بەرهەمی کێڵگەکانی ئێمەیان نییە و ماوەیەکی زۆریشە بەهۆی کۆرۆناوە کێڵگەکانمان داخراون.

بەو هۆیەوە زۆربەی کێڵگەکان ئیمکانی ئەوەیان نییە مریشکەکانیان بفرۆشن و بەرهەمەکانیان لەسەر دەستیان ماوەتەوە.