
ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر، "کەریم تەلایی" لایه‌نگرێکی دڵسۆزی هونەر و مۆسیقای کوردی و لە ئارشیڤیستەکانی گۆرانیی هونەرمەندانی کورد لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
"کەریم تەلایی" خاوه‌نی ئه‌رشیڤی به نرخی ده‌نگ، گۆرانی و کولکسیۆنێکی گرینگی مۆسیقای کوردی و پارێزه‌ری دڵسۆزی به‌رهه‌مه‌کانی کاسێت و وێنه‌کانی هونه‌رمه‌ندان بوو.
له ماوه‌ی ساڵانی کار و چالاکی و به‌رهه‌مهێنانی کو‌لتووریی خۆیدا بە تۆمارکردنی دەنگ و به‌رهه‌مه‌کانی هونەرمەندانی گۆرانیبێژی ناوداری کوردستان له‌وانه هونەرمەندان: "محه‌ممه‌د ماملێ، ناسر ڕەزازی، محەمەد دانیش، مەلاحوسێن عه‌بدوڵڵازاده، محه‌ممه‌د ناهید، ئیبراهیم قادری، حه‌سه‌ن ده‌رزی و عەدنان کەریم و..."، خزمەتێکی گه‌وره و شایانی به گه‌شه‌پێدان و پاراستنی هونەر و مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی کردووە.
ناوبراو خاوه‌نی تۆمارگه‌ی "ته‌لایی" له شاری مه‌هاباد بوو.