کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەرەستەی تەندروستی بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە کوردستان لەلایەن خەڵکەوە بڵاو دەکرێتەوە

10:29 - 14 رەشەمه 2719

هاووڵاتییانی شارەکانی کوردستان بە شێوەی خۆڕسک و لەسەر تێچووی خۆیان، دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی کەرەستەی تەندروستی وەک "ماسک و دەستکێش"، بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هاووڵاتییەک بە ناوی "مانی دوستی" لە مەریوان بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی ماسک لەنێو خاوەن ماشینەکان.

لە لایەکی دیکەوە خێرخوازانی سەقز لە گۆڕپانی هەڵۆی ئەو شارە بەشێوەی خۆبەخشانە دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی کەرەستەی تەندروستی وەک دەستکێش، ماسک و پەدی تایبەت بە دژە نەخۆشی لەنێو هاووڵاتییاندا.

هەروەها لە کامیاران، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بە همان شێوە لەسەر تێچووی خۆیان کەرەستەی تەندروستییان بڵاو کردووەتەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قۆرغکردنی کەرەستەی تەندروستی لەلایەن حکوومەت، دوکان و کاسبکارانەوە، هاووڵاتییان لەسەر تێچووی خۆیان و بەپێی توانایان یارمەتیی هاووڵاتییان دەدەن.