کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢ کەس بەهۆی تەقینەوەی تانکێری سووتەمەنی لە مەهاباد گیانیان لەدەست دا

13:01 - 21 پووشپەڕ 2722

لە شاری "مەهاباد" جۆشکاری لەسەر تانکێرێکی بارهەڵگری سووتەمەنی کراوە و لە ئاکامدا ئەو تانکێرە تەقیوەتەوە و ٢ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

ئەو تەقینەوەیە لە سێڕای گوندی "خەنەگێـ"ـی ئەو شارە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە ٤ کەس لەو شوێنە بوون و ٢ کەسیان خەریکی جۆشکاریکردنی ئەو تانکێرە سووتەمەنییە بوون.

ئەو تانکێرە هەڵگری سووتەمەنیی گازۆئیل بووە.