![](/content/upload/1/news/50297_w920.jpg)
زیاتر لە ٣٠٠ کەس یەک لەوان ڕێبەرانی شیعە و سوننە مەزهەبی ناوچەیی عێراق بۆ یەکەم جار لە کۆنفڕانسێکدا داوایان کردووە کە وڵاتی عێراق پێوەست بە پەیمانی ئیبراهیم بێت و پێوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.
ئەو کۆنفڕانسە شەوی هەینی ٢ی ڕەزبەر بە هاوکاریی ڕێکخراوێکی ئامریکایی لە ژێر ناوی ''ناوەندی پێوەندییەکانی ئاشتی'' لە هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چووه.
ناوەندی پێوەندییەکانی ئاشتی لە نیویۆرک جێگیرە و لە بواری ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی چالاکیی دەکات.
''جۆزێڤ براود'' کارناسی بە ڕەگەز جوولەکەی عێراقیی ئەو ناوەندە ڕایگەیاندووە کە لەو کۆنفڕانسەدا ٣٠٠ سەرۆک هۆز، کەسایەتی، ڕووناکبیر و نووسەران لە ٦ پارێزگای وەکوو عێراق، موسڵ، سەلاحەدین، ئەنبار، دیالە و بابۆل بەشدار بوونە.
بەپێی بەیاننامەیەک کە لە کۆتایی ئەو کۆنفڕانسە دەرکراوە باس لەوە کراوە: ''ئێمە خوازیاری ئەوەین کە بە پەیمانی ئیبراهیم پێوەست بین و داوا دەکەین پێوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل ئاسایی بکرێنەوە".
لە حاڵێکدا کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران سەرەکیترین دژبەری "ئیسرائیلـ"ـە و لە ناوچەکەدا پشتیوانی لە میلیشیاکانی عێراق دەکات؛ لەو بەیاننامەیەدا جەخت کراوەتەوە کە هیچ هێزێکی خۆجێی یان دەرکی مافی نییە بەنیسبەت ئەو داواکارییە بەربەست دروست بکات.
ساڵی ڕابردوو دوای ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین، مەراکێش و سودان لەو وڵاتە عەرەبیانە بوون کە پێوەندییەکانیان لەگەل ئیسرائیل ئاسایی کردەوە.
ئیسرائیل لە چەندین ساڵی ڕابردوودا لەگەل هەرێمی کوردستان بە شێوەی نافەرمی پێوەندی هەبووه، بەڵام لەگەل حکوومەتی عێراق هیچ کات پێوەندیی نەبووە.
وهزارهتی نێوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕوونكردنهوهیهكی له بارهی ئەو کۆنفڕانسە بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ڕایدهگهیهنێت، ڕێكاری پێویست له بهرامبهری دهگرنه بهر.
بەڵام نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆکوهزیرانی عێراق بڵاوی كردووهتهوه، کە به ناوی حكوومهتی عێراق ئهو داواكارییه ڕهت كراوهتهوه و دووپاتیش كراوهتهوه، حكوومهتی عێراق به توندی له دژی ههر داوایهكی لهو جۆره دهوهستێتهوه.