فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئیسرائیل باشووری "سووریە"یان لە نزیک سنووری عێراق کردە ئامانج و لانیکەم ١٦ کەس لە هێزەکانی سپا و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەو بوردوومانەدا کوژراون.
ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مروڤی سووریە لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە: "فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە ١٨ هێرشی هەواییدا دوو بنکەی سەربازی لە شارەکانی "دیرەئەلزوور و ئەبووئەلکەماڵـ"ـیان کردووەتە ئامانج.
لەو هێرشەدا ١٦ کەس کووژراون کە ١١ کەسیان سەر بە سپای تێرۆریستی ئێران، ٥ کەس سەر بە حیزبوڵڵای عێراق و تیپی "الفاطمیونـ"ـن.
لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی نێوخۆیی سووریە هەتا هێستا ئیسرائیل دەیان هێرشی هەوایی و مووشەکی بۆ سەر خاکی سووریە بە ئامانجی لاوازکردنی هێزەکانی ئیران و حیزبوڵڵا ئەنجام داوە.