کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٩کەس لە وڵاتی بەحرەین به تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕیژیمی ئێران سزا دران

12:12 - 17 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: دادگای بالای وڵاتی بەحرین، ١٩ی کەسی به تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران و پیلانداڕشتن بەدژی ئەو وڵاتە زیندانی کرد.

ڕۆژی دووشەممە، ١٦ بانەمەر، دادگای باڵای وڵاتی بەحرەین، ١٩ کەسی به تۆمەتی ئەنجامدانی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران و هەوڵدان بۆ دروستکردنی بشێوی و پیلانداڕشتن بە دژی دەوڵەتی بەحرەین تاوانبارکرد.

دەوڵتی بەحرەین، ئیدعای ئەوەی کردووە، کە ئەو کەسانە لە هەوڵی ناردنی زانیاریی بۆ سپای تێرۆریستی پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان بوونە.

لەو ١٩ کەسە، ٨کەس به زیندانی هەتاهەتایی، ٩ کەس به ١٥ ساڵ زیندان و ٢کەسی دیکەش بۆ ماوەی ١٠ ساڵ زیندان  مەحکووم کراون، هەروەها دادگای باڵای وڵاتی بەحرەین ڕەگەزنامەی ١٥ کەسی لەم تاوانبارانهی هەڵوەشاندۆتەوە.

زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەت وڵاتانی کەنداو، رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتەکەیان تاوانبار کردووە و تا ئێستا چەندین کەسیان به تۆمەتی سیخوڕی و ئاژاوەنانەوە دەسبەسەر کردووە، ئەمەش بەردەوام لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕەت کراوەتەوە.