کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٢٠٠ کەس لە پارێزگای سنە، تووشی نەخۆشیی ئەیدزن

12:47 - 19 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: جێگری بێهداشتی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان شاری سنە، باسی لە هەبوونی زیاتر لە ١٢٠٠ کەسی تووشبوو به نەخۆشیی ئەیدز کردووە؛ به وتەی ناوبراو تاکوو ئێستا تەنیا ٥٩٤ کەس لەم ڕێژەیە ناسێندروان.

فەرزام بیدارپوور، جێگری بێهداشتی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شاری سنە، لە سێمیناری تایبەت به ڕۆژی جیهانیی ئەیدز، که لە زانکۆی زانستە پزشکییەکاندا بەڕێوە چووه، ڕایگەیاندووە: کە بۆ ئاگاداربوون لە تەندروستیی خۆمان، منیش تاقیکاریی HIV دەدەم، ئەمە دروشمی ڕۆژی جیهانیی ئەیدز لە ساڵی ٢٠١٨ـیە.

ناوبراو به ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕێژەی تووشبووان به ئەیدز لە جیهاندا لە ٢ و نیو میلیۆن کەس لە ساڵدا بۆ یەک میلیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس کەمی کردووە، باسی لە بەرنامەی ئەم زانکۆیە بۆ ناسینی ٩٠ لەسەدیی تووشبوان تا ساڵی ٢٠٢٠ کردووە.

ئەم بەرپرسەی زانکۆ ڕایگەیاندووە: که زیاتر لە ١٢٠٠ کەسی تووشبوو به نەخۆشیی ئەیدز لە پارێزگای سنەدا هەیە، کە تاکوو ئێستا تەنیا ٥٩٤ کەس لەم ڕێژەیە ناسێندراون.

بیدارپوور بە ئاماژه بەو ئامارە جەختی کردووەتەوە، کە زۆربەی تووشبووان به هۆکارگەلی کۆمەڵایەتی و نەناسراوبوونیان لە نێوان خەڵکدا، هیچ مەیلێکیان به دەرمانکردنی خۆیان نییە و ئەگەر تەنیا یەک لەسەدی تووشبووان بناسێندرێن، یەک و نیو لەسەدی خەڵکی کۆمەڵگا تووشی ئەم نەخۆشییە نابن.

سەیفی، لە پزیشکەکانی ناوەندی بیێهداشتی سنه، سەبارەت بەم جۆرە نەخۆشییانە ڕایگەیاندووە: ئەگەر لە وڵاتێکدا کێشەگەلی کۆمەلایەتی و ئابووری چارەسەر بکرێن، زۆربەی نەخۆشییەکان کەم دەبێتەوە.

خواستی تووشبووانی ئەیدز بۆ نەناسراومانەوەیان، زۆرتر لە هەر شتێک بۆ نەبوونی فەرهەنگی دروستی کۆمەڵگا لەگەڵ ئەم نەخۆشانه دەگەڕێتەوە، کە رێژیمی ئێران هیچ بەرنامەیەکی ئەوتۆی بۆی نییە و تا ئێستا نەیتوانیوە به بەرنامە و فەرهەنگسازیی دروست ئەو تابۆیە بشکێنێ.