کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧٢٤ کەس لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە

16:39 - 25 رەشەمه 2719

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، ''کیانۆش جەهانپوور''، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، ٧٢٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٣٩ هەزار تووشبوویش بوونی هەیە.

هەر لەو پێوەندییەدا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لانیکەم ١٩ کەس لە تووشبووانی تازەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە کە بەگشتی گەیشتووەتە ٧٢٤ حاڵەت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێژیم هیچ کاتێک ئاماری ڕاستەقینە بڵاو ناکاتەوە و لە دانی زانیاریی زیاتر لەو بارەوە خۆ دەبوێرێت.