کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسانی دژە ژینگە لە کوێستانەکانی مەهاباد، کۆمەڵێک "خاسەکەو"یان کوشتوبڕ کردووە

12:41 - 19 جۆزەردان 2722

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، لە یەکێک لە کوێستانەکانی گوندی "قزڵجە"ی سەر بە شاری مەهاباد، هەندێک ڕاوچی و کەسانی دژە ژینگە داویان بۆ کۆمەڵێک "خاسەکەو" داناوەتەوە و دوای پێوەبوونی کەوەکان و خۆڕاچڵەکاندنی زۆری کەوەکان بە داوەکەوە، هەموویان لەنێو چوون.

هاووڵاتییەک بە ناردنی هەندێک وێنە لە کەوەکان، داخ و پەژارەی خۆی لەبابەت ئەو کارە قێزەونەی ئەو کەسانە دەربڕیوە و وتوویەتی کە ئەو کارە بووەتە هۆی ناڕاحەتیی خەڵکی هەموو ناوچەکە.

ئەو هاووڵاتییە هەروەها دەڵێت کە لە جیاتی ئەوەی ڕێز لە ژینگە بگیردرێت و هەوڵ بۆ ئاوەدانیی ژینگە بدرێت، هەندێک ڕاوچی و کەسی دژە ژینگە بەوپەڕی بێ ئاگایی و هەستنەکردن بە بەرپرسیاریەتی، ئەو کارەیان کردووە.