
داربەڕووەکانی دارستانی گوندی "گەوێڵە" سەر بە شاری "مەریوان" بۆ لای تاڤگە لەلایەن کەسانی دژە ژینگە و هەلپەرستەوە بڕدراون.
ئەو کەسانە بە مەبەستی فرۆشتنی داربەڕووەکان دەبڕنەوە و هەناردەی شارەکانی دیکەیان دەکەن.
چالاکانی ژینگەپارێزی داوایان لە خەڵکی ئەو گوندە و دەوروبەری و هەروەها بەرپرسانی پەیوەندییدار کردووە ڕێگە بەو وێرانکارییەی ژینگە لە گوندی "گەوێڵە" بگرن.
ژینگەی کوردستان لە هەر چوار وەرزی ساڵ چ لەلایەن کەسانی هەلپەرست یان ڕێژیمی ئێران بەشێوەی جواروجۆر لەوانە بڕینی دارەکان، ئاگردان، کێڵان و شێوەی دیکە لەنێو دەبردرێت.