کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسانی هەلپەرست دەست لە کاولکاریی ژینگە هەڵناگرن

13:20 - 1 جۆزەردان 2722

کەسانی هەلپەرست و دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیم لە گوندی "خورینجـ"ـی شاری پیرانشار بە بڕینی نزیک بە ٦٠ دارە "بووز"ی تەمەن چەند سەد ساڵە لە دارستانی نزیک ئەو گوندە، خەسارێکی زۆریان بە ژینگە گەیاند.

بەپێی زانیارییەکان ئەو دارانە لەنێوان گوندی خورینج و کانی‌ئەشکەوتی لاجان لە بناری زاواکێو هەڵکەوتبوون و لەلایەن کاولکارانی سروشتەوە بڕدراون و بەم شێوەیە خەسارێکی زۆریان بە ژینگە گەیاندووە.

سەرەڕای ئەوەیکە ئەو دارانە سیمایەکی جوانیان بەو ناوچەیە بەخشیبوو، وەک سامانی گشتی دێنە ئەژمار.