کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسانێکی سەر بە سپای پاسداران زەوی و زاری گشتیی خەڵک لە شنۆ داگیر دەکەن

11:30 - 24 رێبەندان 2720

لە گوندی "ئاڵکاوێ" سەر بە شنۆ کەسانێکی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیران مەزرا و مووچەی گشتیی خەڵکیان داگیر کردووە و هەڕەشەش لە خەڵکی دەکەن کە ئەگەر ناڕەزایەتی دەرببڕن سپا ئاگادار دەکەنەوە.

ئەو کەسانەی سەر بە ڕێژیم گڵی ئەو زەوی و زارە به ترێلی بۆ شارەکانی دیکە وەک "ئیسفەهان و ورمێ" ڕادەگوازن.

ئەو گڵەی کە لەو مەزرا و چیمەنانەی گوندی "ئاڵکاوێ" هەڵیدەگرن خاکی "پیتـ"ـی پێ دەوترێت و بۆ کارخانەکانی بەرهەمهێنانی کوارگ کەڵکی لێوەر دەگیرێت.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" هەموو شەوێک لەو شوێنە گڵ بە ترێلی بۆ شارەکانی دیکە ڕادەگوازێت.

ئەو زەوی و زارە مڵکی گشتییە بەڵام لەلایەن ئەو کەسانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.