کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی تێکۆشەر لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد

12:03 - 21 رێبەندان 2721

ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی ڕێبەندان مامۆستا مەلا "کەریم حەسەن‌زادە" کەسایەتییەکی تێکۆشەر و دیاری خەڵکی شاری شنۆ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مامۆستا مەلا "کەریم" ماموستایەکی ئایینی خۆش نێو و مشوورخۆری کێشە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵک بووه.

ناوبراو جگە لەوەیکە کوڕێکی بە ناوی "فەریق حەسەن‌زادە" ساڵانێکی زۆر لە ڕۆژە سەختەکانی خەبات وەک پێشمەرگە و فەرماندە لە ڕیزی تێکۆشەرانی دێمۆکرات بووە؛ دوو جگەرگۆشەشی بە ناوەکانی "سەلام حەسەن‌زادە" ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە شاری تاران شەقامی "ناسرخۆسرەو" لە تەقینەوەیەکی گۆمانیاویدا وێرای دەیان کەسی دیکە گیانی لەدەست داوە.

هەروەها کورێکی دیکەی بە ناوی "تاریق" لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لەلایەن ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەسبەسەر کراوە و دەکەوێتە بەرئەشکەنجەی داگیرکەرانی نیشتمان و بە نیوەگیانی لە بەردەرگای ماڵەوە فڕێی دەدەن و بەداخەوە گیانی لەدەست دەدات.

مامۆستا بەم هۆیانەوە بە بەردەوامی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی شنۆ کراوە و لەژێر گوشار و بێرێزی دابووه.

مامۆستا مەلا "کەریم" پێشنوێژی مزگەوتی سۆفیان بووه. بەڵام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بەپێی حوکمێک کە گۆیا لە تارانەوە دەردەکراوە نەتەنیا بۆی نەبووە لە هیچ شۆێنێک پێشنۆێژی بکات بەڵکوو ڕێگای پێ نادرێت لە شاری شنۆ بە گشتی لە هیچ مزگەوتێکدا لە نۆێژ و جەماعەتدا وەک تاکیش بەشداری بکات.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی  وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.