کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە "جوانڕۆ" کۆچی دوایی کرد

12:38 - 17 جۆزەردان 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بە ناوی حاجی "عەلی ‌محەممەد سەعیدییان"، خەڵکی "جوانڕۆ"، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی " عەلی ‌محەممەد" کەسایەتییەکی جێگای ڕێز و متمانەی ناوچەی "جوانڕۆ" بووە و لە دەیەی ٦٠ و ٧٠ی هەتاویدا وەکوو ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆ ئەرکە حیزبییەکانی خۆی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

ناوبراو دواتر وەکوو هاندەرێکی بەهێز لە ناساندنی حیزبی دێموکرات و خەباتە ڕەواکەی، چالاک بووە و  هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە.

تەرمی حاجی "عەلی‌ محەممەد" لە "جوانڕۆ" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.