کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە سنه ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:34 - 9 خاکەلێوه 2721

کەسایەتییەکی خۆشناو بە ناوی "جەلیل عەلی ڕەزائییان" خەڵکی گوندی "تەوریوەر" پاش تەمەنێک ژیانی سەربەرزانە بەهۆی ڕاوەستانی دڵ لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٢٨ی هەتاوی لەدایک بووە.

"جەلیل عەلی ڕەزائییان" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو بووە و لەنێو خەڵکدا ڕێزی تایبەتی هەبووە.

تەرمی "کاک جەلیل" لەنێو ئاپۆرای گەرمی خەڵکدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.