کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە "سنە" کۆچی دوایی کرد

14:16 - 21 جۆزەردان 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بە ناوی "سدیق مورادی زەر"، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" سەر بە ژاوەرۆی سنە، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "سدیق" ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی، پەیوەست بوو بە ڕێزی هێزی پێشمەرگەی  کوردستانەوە و ساڵی ٦٤ی هەتاوی، لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە بۆ نێو بنەماڵەکەی.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە گوندی "ئەوێهەنگ" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری کاک "سدیق" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.