کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە "سەقز" کۆچی دوایی کرد

13:18 - 21 جۆزەردان 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و حیزبدۆست بە ناوی شێخ "ئەحمەد مەعرووفی" خەڵکی گوندی "دەرەزیارەتی سەروو"‌ی شاری "سەقز"، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ئەحمەد" لە ساڵەکانی ٦٠ی هەتاوی، بۆ ماوەی زیاتر لە چوار ساڵ، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

ناوبراو کەسایەتییەکی بەبیر و باوەڕی ناوچەکە بووە و هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی کاک "ئەحمەد" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.