کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە "سەقز" کۆچی دوایی کرد

13:01 - 24 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بە ناوی حاجی "محەممەد ساڵحی" خەڵکی "سەقز"، بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی "تەوحید"ی سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی "محەممەد ساڵحی" باپیری شەهیدی حیزبی دێموکرات "موختار قادرپوور"ە کە لە ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویدا، لە ئاکامی موشەکبارانی ڕێژیمی تێرۆریستپەروەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزب لە "کۆیە" شەهید کرا.

حاجی "محەممەد" بەهۆی نیشتمانپەروەری و بوونی بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە ڕیزی تێکۆشەرانی دێموکرات، بەردەوام لەلایەن ڕێژیمی ئاخوندیی ئێرانەوە بانگهێشت و ئازار و ئەزییەت دەکرا، بەڵام ناوبراو هەتا دواهەناسەی ژیانی سەربەرزانە ژیا و بە ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی "محەممەد" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.