کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە شاری "بۆکان" کۆچی دوایی کرد

12:13 - 12 جۆزەردان 2720

کەسایەتییەکی حیزبدۆست و خۆشناو بە ناوی "سەید عەلی عەزیزی" خەڵکی گوندی "قەرەکەند"ی بۆکان، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "سەید عەلی" کەسایەتییەکی دڵسۆز، خۆشەویست و جێگای باوەڕی بۆکان و گوندەکانی ناوچەی میرقاز بوو.

ماڵی ناوبراو هەمیشە شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەی حیزب بووە و هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە.

تەرمی کاک "سەید عەلی عەزیزی" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.