کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد

12:36 - 19 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بە ناوی "خالید خالیدی"، خەڵکی گوندی "وۆشەرە‌"ی سەرشیوی سەقز، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "خالید" لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی هەتا ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی، بۆ ماوەی ١٧ ساڵ ئەندامی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و ئەرک و چالاکییە حیزبییەکانی، دڵسۆزانە بەڕێوە بردووە.

ناوبراو چەندین جار لەلایەن هێزە ئیلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە بانگهێشت و دواتر زیندانی کراوە.

کاک "خالید" بەهۆی گوشارەکانی ڕێژیمی خوێنمژی ئاخوندیی ئێران، بە ناچار بۆ ماوەی چوار ساڵ ڕووی کردووەتە شاری سلێمانی لە کوردستانی باشووردا.

ناوبراو کەسێکی شاعیر و نیشتمانپەروەر بووە و سەدان شێعری لەسەر کۆمەڵگا و نیشتمانەکەی نووسیوە، بەڵام بەهۆی کێشەی سیاسییەوە نەیتوانیوە چاپی بکات.

کاک خالید هەتا دواساتەکانی ژیانی بە گەل و نیشتمانەکەی وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "خالید" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.