کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:42 - 4 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشناوی شارۆچکەی نەڵۆس، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی خاکەلێوە، "محەممەد ڕەساڵت"، کەسایەتیی خۆشناو و ناسراوی شارۆچکەی نەڵۆس، به هۆی نەخۆشییەوە، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەد، لەگەڵ شۆڕشی گەلانی ئێران و دەسپێکردنەوەی شۆڕش بوو بە لایەنگری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ماڵی ناوبراو شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بوو و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هەمیشە لە خزمەت حیزب و پێشمەرگەدا بووە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.