کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە شاری "شنۆ" کۆچی دوایی کرد

11:06 - 18 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەربە ناوی سەید "وەفا پایمەرد" خەڵکی گوندی "سەردەرێـ"ـی شنۆ، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

سەید "وەفا" کەسایەتییەکی حیزبدۆست و خۆشناو بوو کە هەر لە تەمەنی لاویەتیدا تێکەڵ بە کاری سیاسی بووە و لە سەرەتای ڕاگەیاندنی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەکی شەرەفی لە شان کرد.

حاجی سید وەفا لە ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ی هەتاوی پێوەندی بە حیزب دەگرێ و وەک کادر ئەرکی حیزبی بەڕێوە دەبرد.

ناوبراو لە شەڕەکانی چۆمی مەجیدخان و نەغەدە بە توندی بریندار کراوە.

سەید وەفا ماوەی چەند ساڵیک پێشمەرگایەتی کردووە و لە نەڵۆس سەرقاڵی کاری حیزبی بووە.

ناوبراو بەهۆی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری چەندین جار لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیراوە و زیندانی و ئەشکەنجە و ئازار کراوە.

ناوبراو وەک ئەندامێکی وەفادار بە حیزبی دێموکرات هەتا دوایین هەناسە بە ڕێبازەکەی وەفادار دەمێنێتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.