کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:06 - 1 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام سۆفی "ئەحمەد تارانی"، خەڵکی گوندی "کانی سۆرک" سەر بە شاری شنۆ، بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

سۆفی ئەحمەد، لە دەیەکانی چلی هەتاویدا پێوەندی بە حیزبی دێموکراتەوە هەبووە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانیشی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.