کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە مەریوان کۆچی دوایی کرد

12:42 - 29 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بە ناوی کاک "ڕەحیم خۆشنەواز" کوڕی حاجی "جەمیل خۆشنەواز"، خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ڕەحیم" کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای باوەڕی خەڵکی ناوچەکە بووە.

ناوبراو یەکێک لەو کەسایەتییانە بووە کە لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە، ماڵەکەی شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزب بووە و هەمیشە یارمەتیی تیمەکانی پێشمەرگەی داوە.

تەرمی کاک "ڕەحیم" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.