کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:46 - 12 پووشپەڕ 2720

حاجی "ئەمینی ئەکباش" کوڕی "حاجی شەریف" خەڵکی گوندی "هەلانە"ی ناوچەی شەمزینانی باکووری کوردستان، مرۆڤێکی نیشتمان پەروەر و دۆستی نزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ناوچەی شەمزینانی باکووری کوردستان، پێگەیەکی بەرچاوی کۆمەڵایەتی هەبوو.

ماڵی حاجی "ئەمین" شوێنی حەسانەوەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و هەمیشە هاوکاریی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی داوه.

حاجی "ئەمینی ئەکباش" لە نەخۆشخانەی "تاڵەقانـ"ـی شاری ورمێ کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گوندی "هەلەج" لە ناوچەی "مەرگەوەڕ" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.