کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە "ورمێ" کۆچی دوایی کرد

10:09 - 22 رەشەمه 2719

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بە ناوی حاجی "حەسەن حەبیبی" خەڵکی گوندی "زێوەی مەرگەوەڕ" سەر بە شاری "ورمێ"، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە کاتی خۆیدا هەمیشە یارمەتیدەر و پشتیوانی حیزب بووە و ماڵەکەی شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکان بووە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.