کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە "پیرانشار" کۆچی دوایی کرد

12:13 - 14 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بە ناوی "هەمزە قوربانی" کوڕی "ڕەسووڵ" خەڵکی گوندی "شیناوێـ"ـی پیرانشار، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "هەمزە" لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا، وەک ئەندامێکی چالاک و فیداکار ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە دەبرد و دواتر وەکوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز هەتا دواهەناسە، بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی "کۆنەخانە" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.